سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پەرلەمانتار د. ئارام باڵەتەیی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ زانا عەزیز لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو د. ئارم باڵەتەیی، پرسە و سەرەخۆشی بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو د.ئارام گەیاند.
سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان هاوخەمیی خۆی دەربڕی و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکار و خانەوادە و هاوڕێکانی ببەخشێت.
باسنيوز
