ڤیان سەبری: ئەگەر هەیە ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجە پەسەند بکات
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 پەسەند بکرێت.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، گفتوگۆی شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە عێراقییەکان بەردەوامە.
ڤیان سەبری هەروەها رایگەیاند، لە سەردانی ئەم جارەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لایەنە عەرەبییە شیعەکان هەڵوێستیان جیاوازە و نەرمی دەنوێنن.
لە بارەی وادەی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان عێراق رایگەیاند، قسە ھەیە رۆژی شەممەی داھاتوو پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە کۆ ببێتەوە.
ڤیان سەبری جەختی لەوە کردەوە، کە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کوردستانییەکان لەبارەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان یەک دەنگن، بەڵام بەشێک لەلایەنە عەرەبییە شیعەکان هەڕەشەی ئەوە دەکەن، کە ئەگەر هەولێر و بەغدا رێکیش نەکەون، پرۆژەیاساکە تێدەپەڕێنن.
باسنیوز
