نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان: هێرشەكەی سەر هەولێر بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخەكەیە

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان: هێرشەكەی سەر هەولێر بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخەكەیە
ئەمڕۆ سێشەممە جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند هێرشە مووشەكییەكەی دوێنێ شەوی سەر هەولێر بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخەكەیە.

بلاسخارت لە پوختەیەكدا كە پێشكەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد، رایگەیاند ئەوان دووپاتی دەكەنەوە كە پەیوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر سەقامیرە، هێرشەكەی سەر هەولێریش بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخەكەیە".

هەروەها گوتیشی حكوومەتی عێراق لە پلانی داخستنی كەمپەكانی ئاوارەكان، بەرپرسەكانی عێراقیش سوورن لەسەر هێشتنەوەی دەرگاكانیان بەڕووی پەیوەندییە دەرەكییەكان لە بەرژەوەندی سیاسەتیی دەرەكیی وڵاتەكە.

ئاماژەشی بەوەدا كە لایەنە سیاسییەكانی عێراق دووپات لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دەكەنەوە.












باسنيوز


Top