سعوودیە بە توندی ھێرشە تیرۆریستییهكهی سەر ھەولێری سەركۆنە كرد
لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ئاماژەی بەوە داوە "ھێرشە تیرۆریستییە ترسنۆكەكانی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بە توندی سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین، كە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە و سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەكان و ھەوڵەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ھاوكاریكردنی عێراق و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەناو دەبات".
ھەروەها رایگەیاندووە "بەئامانجكردنی ئاسایش و سهقامگیریی عێراق و لەقكردنی یەكێتییەكەی و كاریگەریكردن لەسەر سەلامەتی خاكەكەی، بهههموو شێوهیهك رهت دهكهینهوه".
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە جەختی لەسەر ئامادهیی و ھاوكاری تەواوی شانبهشانی عێراق كردووەتەوە، لە ھەر ھەنگاوێك و رێكارێكدا كە بۆ پاراستنی ئاسایشهكهی بگیرێتەبەر و پشتیوانی لە ھەوڵەكانی دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی ئهو رێكخراوە تیرۆریستییانهی دەیانەوێت سەقامگیری و سەروەری وڵاتەكە لەناوببەن.
باسنيوز
