كونسوڵخانەی چین: وەڵامدانەوەی دەمودەستی حكوومەت بۆ هێرشەكەی هەولێر بەرز دەنرخێنین
كونسڵوخانەی چین له راگه‌یه‌ندراوێكدا كە دەقەكەی لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردووەتەوە، نووسیویەتی "ئێمه زۆر به توندی ئه‌م هێرشه مووشه‌كیه‌ی شەوی 15ی شووبات سەركۆنە ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، كه چه‌ندین زیانی گیانی هاووڵاتییانی سڤیل و ماڵ و موڵكی لێكهوتهوه، سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان و برینداران دەردەبڕین".
ھەروەھا لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە "ئێمه دژی هه‌موو كردارێكی توندوتیژی ده‌وه‌ستینه‌وه، كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق".
كونسوڵخانەی چین لە ھەولێر ئاماژەشی بەوە داوە "ئێمه هه‌وڵه‌كانی یه‌كه كارگێڕییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه خێرایه‌كه‌یان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه بە شێوازێكی گونجاو، له پێناو پاراستنی هاووڵاتییان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی هه‌موو نێرده دیبلۆماسیه‌كان".
له كۆتاییشدا جەختی كردووەتەوە كە هه‌موو كارمه‌ندانی كونسوڵخانەی گشتیی چن سه‌لامه‌تن.
باسنيوز
