ئەمینداری گشتیی هاریكاریی كەنداو هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر هەولێری پرۆتستۆ كرد

ئەمینداری گشتیی هاریكاریی كەنداو هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر هەولێری پرۆتستۆ كرد
ئەمڕۆ سێشەممە ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریكاریی وڵاتانی كەنداو ھێرشە تیرۆریستییەكەی سەر ھەولێری پرۆتستۆ كرد.

د. نایف فەلاح موباره‌ك ئەلحه‌جرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی ھاریكاریی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی، ھێرشە تیرۆریستیەكەی سەر ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستانی شه‌رمه‌زار كرد، كە بووە ھۆی شەھیدبوونی كەسێك و برینداربوونی چەند هاووڵاتییه‌كی سیڤیل.

ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنەكە سەرەخۆشی خۆی دەربڕی بۆ خانەوادەی شه‌هیده‌كه‌ و ئومێدی زوو چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

ھەروەھا ئاماده‌یی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ ھاوكاریكردنی عێراق لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەھێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر خاكەكەی.

ئەلحه‌جرەف جەختیشی لەسەر ھەڵوێستی نەگۆڕی ئەنجوومەنەكەی لەبارەی تیرۆرەوە كردەوە، به‌ ته‌واوی شێواز و جۆره‌كانییه‌وه‌، جا به‌ هه‌ر پاساو و به‌هانه‌یه‌ك بێت. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك كار له‌سه‌ر وشككردنی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی تیرۆریستان له‌ ناوچه‌كه‌ بكه‌ن.













باسنيوز


Top