ژمارەیەک سەرکردە و کەسایەتیی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن
ئهمڕۆ سێشەممە 16/2/2021، بارهگاى بارزانى ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه: "ئهمڕۆ سێشەممە، بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی، هەریەکە لە بەڕێزان دکتۆر ئەیاد عەللاوی، سـەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانیی و ئوسامە نوجەیفی، سکرتێری گشتی حزبی (للعراق متحدون) و مامۆستا سـەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندییان بە سەرۆک مەسعود بارزانییەوە کرد و سەرەخۆشیی و هاوخەميی خۆیان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس بە سەرۆک بارزانی گەیاند".
دوێنێ دووشهممه، د. ڕۆژ نوورى شاوهیس بههۆى نهخۆشییهوه له یهكێك له نهخۆشخانهكانى ههولێر، له تهمهنى 74 ساڵیدا كۆچى دوایی كرد.
باسنيوز
