هه‌ردوو باڵوێزى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له عێراق هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/2/2021، پارێزگاى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، هێمن قادر، پارێزگارى هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت به ئاماده‌بوونى مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرى پارێزگار و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى ناوه‌ند، له دیوانى پارێزگا پێشوازییان له هه‌ریه‌ك له برونو ئوبیر، باڵوێزى فه‌ره‌نسا و د. ئوله دیل، باڵوێزى ئه‌ڵمانیا له عێراق و ئولییڤیه دیكۆنتینى، كونسوڵى گشتیی فه‌ره‌نسا و كلێمێنس زێمتنه‌ر، كونسوڵى گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، كرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، لە سەرەتای دیدارەکەدا هه‌ردوو باڵوێزى فەرەنسا و ئەڵمانیا لە عێراق سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر (هەولێر)ى پایتەختى هه‌رێمى كوردستان، ڕایانگەیاند: "هاتووین پاڵپشتی و هاوکاریی خۆمان بۆتان دەردەبڕین و بەتوندترین شێوەش هێرشه‌كه‌ی شەوی ڕابردووی سەر شاری هەولێر سەرکۆنە دەکەین، ئێمە خۆمان بە بەشێک لەو شارە دەزانین و بەو ڕووداوە نیگەرانین، ئەمڕۆش پێتان ڕادەگەێنین، هاوئاهەنگیی زۆر باشمان لەگەڵ هەولێر هەیە و لەمەوبەدواش ئەو هاوئاهەنگیی و نزیکایەتییهمان لە جاران زیاتر دەبێت".
له ڕاگهیاندراوهكهدا باس له‌وه‌ش كراوه، لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت، بەخێرهاتنی هەردوو باڵوێزی فەرەنسا و ئه‌ڵمانیای لە عێراق و کونسڵی گشتیی هەردوو وڵاتی لە شاری هەولێر کرد و سوپاسی سەردانەکایەن و دووپاتکردنەوەی پاڵپشتییان کرد و ڕای گەیاند: "هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر ئامانج لێی نانەوەی پشێوییە، ئه‌مەش یه‌كه‌مجار نییه هه‌ولێر ده‌كرێته ئامانج، بەڵام ئەو کارە ترسنۆک و نابەرپرسیارە ناتوانێت ئەو مەرامەی تیرۆرستان و ناحەزان بهێنێتە دی".
پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت هەروەها دڵنیاییشی دا کە سەرجەم کونسوڵخانەکانی وڵاتان لە هەولێری پایتەخت لەلایەن دامودەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش پارێزارون.
بە گوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، کاتژمێر 9 و 30 خوله‌كى شەوی رابردوو (دووشەممە 2021/2/15)، چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوربەری كران و بەر چەند شوێنێک کەوتن، لە ئەنجامدا چەند کەسێک بریندار بوون.
دوای ئەم ڕاگەیاندراوەش، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش ئاشكرای كرد كە لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر كە مووشەكێك بەر بنكەی هاوپەیمانان كەوتووە، لە ئەنجامدا بەڵێندەرێكی مەدەنی گیانی لەدەست داوە و چواری دیكەش بریندار بوون.
باسنيوز
