وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر هه‌ولێری كرد و دووپاتی كرده‌وه، هه‌رگیز ده‌ستی چه‌په‌ڵی ناحه‌زان و تیرۆریستان ناتوانن ئارامی و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/2/2021، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر هه‌ولێری كرد ئاماژه‌ی به‌وه كرد به‌سه‌ختی ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه ده‌بنه‌وه كه بیانه‌وێ ئارامی و ئاسایش و ئاوه‌دانیی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن.
باسنيوز
