نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی هێرشە مووشەكییەكە داوای هەماهەنگیی چڕوپڕی هەولێر و بەغدا دەكا
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ههڵوێستی خۆی له بارهی هێرشه مووشهكییهی سهر ههولێر دهربڕی و رایگەیاند، بە توندی هێرشە مووشەکییەی سەر هەولێر سەرکۆنە دەکەین.
ئهمڕۆ سێشهممه 16/2/2021، جێنین ھێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق له تویتێكدا رای گەیاند، بە توندی هێرشە مووشەکییەكهی سەر هەولێر سەرکۆنە دەکەین.
پلاسخارت ئاماژهی بهوهش كردووه، كه ئەو هێرشە ترسنۆکانه و سەرەڕۆییە، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر سەقامگیریی عێراق و به پێویستیشی زانی عێراق لە رکابەریی دەرەکی بپارێزرێت.
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، داوای دانبەخۆداگرتن و هەماهەنگیی چڕوپڕی نێوان هەولێر و بەغدای كرد بۆ پەلکێشکردنی تاوانباران بۆ بەردەم دادگا.
باسنيوز
