کەرکووک.. كچێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کەرکووک.. كچێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری كەركووك، كچە كوردێك لە نێو ماڵی خۆیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕائید سامان ڕەمەزان، بەرپرسی هۆبەی نەهێشتنی تاوان لە بنكەی پۆلیسی ئازادی شاری كەركووك، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 15/2/2021، لە گەڕەكی رووناكی شاری كەركووك، كچێكی كورد كە تەمەنی 16 ساڵ بووە و هەروەها قوتابی بووە، لەناو ماڵەكەی خۆیان خۆی بە پەت هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە پۆلیسی کەرکووک سەبارەت بە ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
bas news -

Top