هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاو کردەوە

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران بڵاو کردەوە
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی کردنەوەی ڕێگای (هەولێر، ئیفراز، گۆپاڵ) بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەبەر تەواوبونی کارەکانی بیناسازی لەڕێگای (هەولێر، ئیفراز، گۆپاڵ) لە ڕۆژی 2021/2/16، هەروو سایدی ڕێگایەکە دەکرێتەوە بەڕووی شوفێران بۆبەکارهێنانی، بەمەش ئەو ساید گۆڕینەی کە لەڕۆژانی ڕابردوو ڕێگاپێدراوبوو قەدەغە دەکرێت و سایدی چوون بۆ گۆپاڵ دەبێت سایدی چوون بێت بەتەواوی، سایدی هاتنیش بۆ ناو شاری هەولێر سایدی هاتن دەبێت و بەدرێژایی ڕێگاکەش مەفرەزە و کارمەندانی هاتوچۆ بوونیان دەبێت و هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات و بەئاراستەی پێچەوانە بڕوات سزا دەدرێت".

ئەوەشی خستووەتە روو، کە ئەم کردنەوەی ڕێگایە بەم شێوەیە بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکان و ڕووداوەکانی هاتوچۆیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لەو ڕێگایە کەوتنەوە.














باسنيوز


Top