سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات
سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبۆنەی کۆچی دوایی د. ڕۆژ نووری شاوەیس، سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی2ی2021، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە كرد و لەو پەیوەندییەدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دكتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی2ی2021، د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە تەمەنی 74 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، کۆچی دوایی کرد.













باسنيوز


Top