قوباد تاڵەبانی: کۆچی دوایی د. ڕۆژ خەسارەتێکی گەورەیە

قوباد تاڵەبانی: کۆچی دوایی د. ڕۆژ خەسارەتێکی گەورەیە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی د. ڕۆژ نوری شاوەیس، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

ده‌قی پەیامەکە:

بە‌ڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی سیاسی ناسراو د. ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، خەمبار و نیگەرانی كردین، بۆ ئەم ماتەمە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.

د. ڕۆژ لە خێزانێكی دیار و كوردپەروەر بوو، خێزانە‌كە‌ی دۆستایەتیە‌كی دێرینیان لەگەڵ ماڵی باپیرم هەبووە. بۆ خۆشم لە زۆر وێستگە‌دا كارم لە‌گە‌ڵیان كردووە، ئەگەرچی لەسەرجەمیشیاندا هاوڕا نەبووبین، بەڵام زۆرجار لە‌ ئەزموون و پێشنیار و دەستپێخەریە‌كانیان سودمە‌ند بووم، بەتایبەت لە كایەی دانوستان و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیی عێراق و وڵاتانی دەرەوە.

د. ڕۆژ لە سەردەمی كاركردن بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس، دواتر لە نووسینەوەی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا لەپاش 2003، جێگە پەنجەی دیار بوو، كەسێكی دەوڵەتمەدار و بە‌ئە‌زموون بووە‌، لە پەرلەمان و لە كابینەكانی پێشووتری حكومەتی هەرێمیش كاری بەرچاوی كردووە. کۆچی دوایی خەسارەتێکی گەورەیە و جێگە‌ی ئە‌سە‌فی ھە‌موومانە‌.

جێگای بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبوری هەموولایەك بدات.

إنا لله وإنا إليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران












باسنيوز


Top