سه‌رۆك بارزانی: جێگه په‌نجه‌ی كاكه رۆژ له هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان دیاره
گوتیشی: "جێگه په‌نجه‌ی كاكه رۆژ له هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان دیاره، رۆڵه‌یه‌كی ئازا و به وه‌فا بوو بۆ گه‌لی خۆی و پارته‌كه‌ی".
ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر زۆر خه‌مناكه بۆ من. له‌ده‌ستدانی برایه‌ك و هه‌ڤاڵێكی ئازیزی وه‌ك كاكه رۆژ ئاسان نییه. له ساڵی 1958ه‌وه من و كاكه رۆژ له قوتابخانه‌وه تا ئه‌مڕۆ وه‌ك دوو برا به‌یه‌كه‌وه بووین. بۆ یه‌ك چركه‌ش له‌یه‌ك دوور نه‌كه‌وتینه‌وه. جێگه په‌نجه‌ی كاكه رۆژ له هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌كانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان دیاره. رۆڵه‌یه‌كی ئازا و به وه‌فا بوو بۆ گه‌لی خۆی و پارته‌كه‌ی. درێژه‌پێده‌ری رێگه‌ی باوكی و دایكی بوو. من دڵنیام هه‌ڤاڵانی كاكه رۆژ درێژه‌پێده‌ری ئه‌و رێبازه ده‌بن و خه‌بات ده‌كه‌ن له پێناو ئه‌و ئامانجه‌ی كه كاكه رۆژ و هه‌زاران تێكۆشه‌ری دیكه و قاره‌مانی دیكه سه‌ریان له پێناویدا داناوه.
كاكه رۆژ هه‌میشه له یادمه، (سه‌رۆك بارزانی دڵی پڕبوو و به هۆی گریانه‌وه وتاره‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد)
باسنيوز
