لە پەرلەمانی كوردستان تەرمی د. ڕۆژ نوری شاوەیس ماڵئاوایی لێدەکرێت
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له گوته‌یه‌كیدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وان له په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێكه له رۆژه هه‌ره خهمناكهكانیان، "هه‌موومان به تاسه‌وه، پێشوازی له یه‌كێك له تێكۆشه‌ره هه‌ره قاره‌مانه‌كان و سیاسه‌توانه لێهاتووه‌كه‌ی كوردستان و سه‌ركرده‌ی ناسراو و فه‌رمانده و كه‌سایه‌تیی گه‌وره‌ی كوردستان، د. رۆژ نوری شاوه‌یس ده‌كه‌ین."
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 15/2/2021، د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ھەولێر، له ته‌مه‌نى 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، دواتر دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی برایه په‌رله‌مانی كوردستان و ماڵئاوایی لێ كرا.
دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ده‌برێته پیرمام و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ماڵئاوایی لێ ده‌كرێ.
باسنيوز
