ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی لە سنووری نێوان عێراق و ئوردن و سووریا دروست دەکات
ماڵپەڕی (ئەلمەعلومە)ی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەک لە پارێزگای ئەنبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە هێزە ئەمریکییەکان خەریکی رووپێویی زەومینی و ئاسمانین لە ناوچەیەکی سنووریی نێوان هەرسێ وڵات.
ئەو سەرچاوەیە هۆکاری رووپێوییەکەی سوپای ئەمریکای بۆ دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لەسەر سنووری نێوان هەرسێ وڵات، گەڕاندووەتەوە.
بە دروستکردنی ئەو بنکەیە، سوپای ئەمریکا دەبێتە خاوەن دوو بنکەی سەربازیی گەورە لە پارێزگای ئەنبار.
لە نزیک شارەدێی بەغدادی لە شۆچکەی هیت لە پارێزگای ئەنبار، سوپای ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی عەین ئەسەد، جێگیر بووە.
باسنيوز
