وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هۆشدارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/2/2021، د. ئاسۆ حه‌وێزى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هۆشدارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوای تۆماركردنی زنجیرەی گۆڕاوی كۆرۆنا لە عێراق داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەین، زیاتر پابەندی ڕێنوێنییه‌كانى تەندروستی بن بە تایبەتی بەكارهێنانی ماسك و پاراستنی دووریی نێوانمان و دەستشۆرینى بەردەوام، لەبەر ئەوەی ته‌نیا ڕێگا لەپێشمان بۆ كەمكردنەوەی ترسناكیی زنجیرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پابەندبوونە بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی".
ده‌شڵێت: "هاووڵاتییانیش دڵنیا دەكەینەوە، لە كاتی بوونی حاڵەتی گوماناوی، هەرێمی كوردستان لەڕووی ئامێر و شێوازی دەستنیشانكردن، توانای دەستنیشانكردنی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوەی كۆرۆنای هەیە".
باسنيوز
