سەرکردەیەکی عێراقی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەرکردەیەکی عێراقی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات
سەرۆکی پارتی ئوممەی عێراقی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی، سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.

میسال ئالیس، سەرۆکی پارتی ئوممەی عێراقی لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی، د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی کۆچکردووی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە ”تێکۆشەرێکی مەزن“ ناو بردووە.

میسال ئالۆسی بەبۆنەی کۆچی دوایی د. رۆژ نوری شاوەیس، سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی و ”گەلی کوردستانی خۆڕاگر“ و پارتی کردووە.

ئالوسی هیوای بەهەشتی خوایی بۆ د. رۆژ نوری شاوەیس و سەبر و ئارامیشی بۆ هەڤاڵان و کەسوکاری خواستووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15-2-2021، د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە تەمەنی 74 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، کۆچی دوایی کرد.














باسنيوز


Top