بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی بەتالیۆنی ژینگەپارێزیی مێرگەسۆر كرا
دوێنێ یهكشهممه، 14/2/2021، لەژێر چاودێریی مەلا مستەفا بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی بۆ کاروباری دەڤەری بارزان و بە ئامادەبوونی عەمید سامی سابر، فەرماندەی فەرماندەیی کارۆخ و عەمید زیرەک مەولوود فەرماندەی هێزی ژینگەپارێزی هەولێر، گۆڕانکاری لە پێکهاتەی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی مێرگەسۆر ئەنجام درا.
بەپێی ئەو گۆڕانکارییە، بەرپرسی بەتالیۆن، جێگر و بەرپرسی چەند لق و بەشی ئەو بەتالیۆنە گۆڕدران و موقەدەم حەسەن حالی ئیسماعیل وەک بەرپرسی نوێی ئەو بەتالیۆنە دەستبەکار بوو.
لە دیدارێکیدا لەگەل پێکهاتەی بەتالیۆنەکە، مەلا مستەفا بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی بۆ کاروباری دەڤەری بارزان، بە ڕێز و سوپاسەوە ڕۆڵ و کاریگەریی ئەو فەرماندانەی کە کۆتایی بە ئەرک و بەرپرسیاریەتییان هاتووە، بەرز نرخاند و لە هەمان کاتدا پیرۆزبایی لە پێکهاتەی نوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. هەروەها داوای لێ کردن کە هەموو توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ خزمەتی زیاتری خەڵک و پاراستنی ژینگەی جوانی دەڤەری بارزان.
ههروهها جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی هاوشێوەی ئەو دەڤەرە، خزمەتی کولتوور و ژینگەپارێزیی هەر شوێنێکی تری کوردستان بکات.
باسنيوز
