مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كرد
به بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوه‌یسه‌وه، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/2/2021، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و له به‌شێكی پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه: "به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز د. ڕۆژ نووری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی – یمان پێگه‌یشت، د. ڕۆژ نوری شاوه‌یس تێكۆشه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌ئه‌زموون بوو، به‌شی زۆری ته‌مه‌نی له خه‌بات و تێكۆشان و خزمه‌تكردن له بواری سیاسی و راپه‌راندنی ئه‌ركی حكومه‌ت دا به‌سه‌ربرد. به‌داخه‌وه‌ین بۆ له‌ده‌ستدانی".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، دووپات كراوه‌ته‌وه: "پرسه و سه‌ره‌خۆشی له ئێوه‌ی به‌ڕێز و ته‌واوی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌ی نووری شاوه‌یس ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانین. له یه‌زدانی مه‌زن داواكارین دواناخۆشیتان بێت".
باسنيوز
