سوپای ئێران مووشه‌كێکی زیرەکی کورتمەودای تاقی کردەوە
ماڵپەڕی (ئیرنا)ی ئێرانی له‌زاری جەنەراڵ كیوومەرس حه‌یده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كانی سوپای ئێرانەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو مووشەکە کورتمەودایە 300 كیلۆمه‌تر دەبڕێت.
حه‌یده‌ری ڕاشی گەیاندووە ئەو مووشەکە زیره‌كه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌ر دۆخێکی تایبەتی كه‌شوهه‌وادا كار بكات، به‌ڵام ئەو فه‌رمانده سەربازییە به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به شوێنی تاقیكردنه‌وه‌كه نه‌كردووه.
سوپای ئێران جبه‌خانه‌یەکی بەدەستەوەیە کە مووشه‌كی كورتمه‌ودای کۆنترۆڵ دەکات، به‌ڵام مووشه‌كه دوورمه‌وداكانی ئێران كه توانای بڕینی دووریی تا دوو هەزار كیلۆمه‌تریان هه‌یه، له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانەوە كۆنتڕۆڵ كراون.
هاوکات فه‌رمانده‌یەکی سوپای ئێران بەناوی حه‌بیبوڵڵا سەیاری به ماڵپەڕی (ئیرنا)ی ڕاگه‌یاندووە: "ئێران و رووسیا لە سبەینی سێشەمەوە مانۆڕ و مه‌شقێکی هاوبەشی سەربازی لەناو ده‌ریا و له به‌شی باكووری ئۆقیانووسی هیندستان بەڕێوە دەبەن".
لە دوای ساڵی 2009وە ئه‌مه دووه‌مین مانۆڕ و مەشقی سەربازییە، كه ئه‌و دوو وڵاته پێکەوە بەڕێوەی دەبەن، لە کاتێکدا لەلایەن ئەمریکاوە سزایەکی زۆری سیاسی، ئابووری و سەربازی لەسەر ئێرانە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە هه‌وڵی چڕكردنه‌وه‌ی هاوكاریی سه‌ربازییەکان له‌گه‌ڵ په‌كین و مۆسكۆ دان"
باسنيوز
