په‌رله‌مانى كوردستان میوانداریى وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌كات
لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن، میوانداریی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كا و له باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرسی گرێ‌دراو به‌و بواره گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/2/2021، ڕزگار عیسا، جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنه‌وه و گه‌یاندن له په‌رله‌مانی كوردستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به یاوه‌رى گشت به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى گواستنه‌وه و گه‌یاندن، سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى شاره‌وانى و گواستنه‌وه و گه‌یاندنی په‌رله‌مان له‌باره‌ى چه‌ند پرسێك گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ئاشكراشی كرد، كه ئه‌م سه‌ردانه، ته‌واوكه‌رى كۆبوونه‌وه‌كان و سه‌ردانى لێژنه‌ى شاره‌وانى بوو بۆ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه پێشتربه یاوه‌ریى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان سه‌ردانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه گه‌یاندیان كردبوو، "كۆمه‌ڵێك پرسیارمان ئاڕاسته‌ى وه‌زیر و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان كردبوو".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه ته‌وه‌رێكى گفتوگۆكه تایبه‌ت ده‌بێت به كارى لۆگۆى تاكسییه‌كان و باس له بوارى ئینته‌رنێت و خێراییه‌كه‌ی و نرخه‌كه‌ی ده‌كرێ، "ده‌شمانه‌وێت به‌رچاوڕوونیمان له كاره‌كانى داهاتوو بداتێ".
باسنيوز
