سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستنیشان كرا

سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستنیشان كرا
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان دەستنیشانکرد.

دوای ئه‌وه‌ی ئومێد خۆشناو، به‌ هۆی كاندیدكردنی بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر و هه‌ڵبژاردنی به‌ پارێزگاری نوێ ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی پارتییەوە‌، زانا مەلا خالید، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه‌، به‌ سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ستنیشانكرا.

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌ له‌ رووی ژماره‌ی كورسییه‌كانییه‌وه‌ و رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی كاری په‌رله‌مانی.

بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممەی داهاتوو‌، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌ بۆ به‌ فەرمی راگه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره‌.

زانا مه‌لا خالید، له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره‌ و بڕوانامەی ماسته‌ری له‌ ته‌ندروستی گشتیی هه‌یه‌.
bas news -
Top