كادیرێكی پێشكهوتووی پارتی بههۆی كۆرۆنا له ئهڵمانیا گیانی لهدهستدا
نایف رەشۆ لە پێکهاتەی ئیزیدیە و خەڵکی دەڤەری شێخانە. لە دایکبووی گوندی ئاسیان لە 1ی تەموزی ساڵی 1963 هاتووهتە دونیا و دەرچووی پەیمانگای تەندروستی مووسڵە. لە سالی 1979 ـیهوه پەیوەندی بە ریزەکانی پاتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. پێشمەرگەی شۆرشی گوڵان بوو، دواتر گوازراونەتەوە بۆ کۆمەلگای بەحرکە لە هەولێر، بەشدای لە راپەڕینی کوردستان له ساڵی 1991دا کردووە. پاشان کۆچبەری وڵاتی ئەلمانیا بووە و 25 ساڵە لە ئەلمانیا دەژی. لەناو ریزەکانی پارتی وەکو کارگێڕ و بهرپرسی لیژنهی ناوچهی هانۆڤەر بوو.
هەر وەها بەڕێوەبەری مالپەڕی هەواڵی هەکار نێت بوو، کاری رۆژنامەوانی دەکرد، ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بوو و زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئەڵمانی دەزانی .
نێزیکەی 2 مانگە تووشی پهتای کۆرۆنا بووە و باری تەندروستی بەرەو خراپی دەچوو، ئەمڕۆ بەیانی لە 14ی شوباتی 2021 گیانی یههۆی ئهو پهتایه گیانی لهدهستدا.
k24-
