مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی هەولێر چەند گەنجێکی سەرکێشیان دەستگیر کرد
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "شەوی رابردوو بەدەستخۆشییەوە مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی هەولێر چەند گەنجێکی سەرکێشیان دەستگیرکرد کە لەناو گەڕەکی ژیان خەڵکیان هەراسانکردبوو و ئۆتۆمبێلەکانیان سواخی قوڕدابوو و تابلۆکانیشیان شاردبۆوە بەقوڕ".
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت: "لێرە پرسیارەکە ئەوەیە، تۆ بڵێی ئەوانە بێ دایک و باوک بن؟ تۆ بڵێی کەسێکیان نەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکات و بڵێت ئێوە بۆچی ئۆتۆمبێلەکان بەقوڕ سواخ دەدەن ئەگەر مەبەستی ئەنجامدانی تاوانتان نەبێت نەک سەرکێشی؟ چونکە ئەوە لەسنووری حەز دەردەچێت وەکو درێفت و پەنتەڕباش لێدانیش نییە".
باسنيوز
