سەرۆك شارەوانییەكی كورد دەستگیر كرا
ڕۆژنامەی (زەمان)ی توركی بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ هێزەكانی ئاسایشی توركیا گوڵستان سۆنۆك سەرۆكی شارەوانیی كیرهانی سەر بە ویلایەتی باتمانیان دەستگیر كرد.
ئاسایشی توركیا لە ئۆپەراسیۆنێكدا هەروەها شەش ئەندامی هەدەپەیان دەستگیر كردووە، لە ناویاندا موراد كیلیچ بەرپرسی ڕێكخستنەكانی باتمانی هەدەپە هەیە.
هەر حەفت دەستگیركراوەكە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی باتمان كراون و هێشتا ڕوونكردنەوە لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنیان نەدراوە.
باسنيوز
