پەرلەمانتارێكی یەكێتی: قسەی هەندێك پەرلەمانتاری كورد دژی بەرژەوەندیی باڵای گەلەكەمانە و دەبێ هەڵوێستیان بگۆڕن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/2/2021، بێستوون عادل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی، له باره‌ی لێدوانێكی عالیه نسێف، ڕایگه‌یاند، قسه‌كان له‌سه‌ر زمانی کوردی، ھیچ بەھایەکی نییە و دەستووری عێراق لەبەرخاتری ئەو ناگۆڕدرێت”.
ئەوەشی نەشاردەوە كە “ئێمە دەزانین ئەگەر هه‌ندێ شۆڤێنیی عەرەب دەستیان بڕوات، ئەو دەستوورە ھەڵدەوەشێننەوە و چی لە بەرژه‌وه‌ندیی کوردی تێدا بێ، لای ده‌به‌ن و چەندان جار لە ناو پەرلەمانی عێراقدا ئەو ھەوڵە دراوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی كۆده‌نگیی له‌و هه‌وڵه‌دا نه‌بووه”.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه ھیچ کەسێک گوێ بۆ گوته‌ی ئەو پەرلەمانتارە ڕاناگرێت، چونکە "زمانی کوردی لە دەستووری عێراقدا وه‌كوو زمانێكی فه‌رمی له عێراق جێگیر كراوه، ئەوانەشی ئەو قسانە دەکەن ئامانجێکی دیاریکراویان ھەیە، بەرەو بانگەشەی ھەڵبژاردن دەڕۆین و ڕەنگە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن دژی کورد ئەو جۆرە قسانە دەکەن".
پەرلەمانتاره‌كه‌ی یەکێتی ڕەخنەشی لە هەندێك پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا گرت و ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە کورد لە بەغدا لەسەر کێشەی مووچە و خاك و به‌ها نیشتمانییه‌كانمان یەکگرتوو بین و پێکەوە بەیەک زمان قسە بکەین، ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی بەغدا ئازادن چۆن قسە دەکەن، “بەڵام قسەی ھەندێک لەو پەرلەمانتارە کوردانە، زیان لە بەرژەوەندیی گەلی کورد ده‌ددا، پێویستە ھەڵوێستی خۆیان بگۆڕن”.
باس‌نیوز
