عه‌لى عه‌ونى: پەکەکە ناتوانێ هەزار كەسیش لە ئامەد كۆبكاتەوە كەچی دژایەتیی هەرێمی كوردستان دەكا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/2/2021، عه‌لى عه‌ونى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: “په‌كه‌كه گه‌ڕێكى نوێیان پێ ڕاسپێردراوه بۆ هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى كورد و كورد و راكێشانى هه‌رێمى كورستان بۆ ناو شه‌ڕێك، ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا رۆڵێكه له لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه پێیان سپێردراوه.
ئه‌وه‌شی گوت: "قسه‌كانى جه‌میل بایك، زه‌مینه دروستكردن و بیانوو دروستكردنه، كه له چاوى ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى خۆیانه‌وه ره‌وایى ده‌ده‌نه خۆیان، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا داگیركه‌ران رایانسپاردوون بۆ شه‌ڕكردن”.
ئەو سەركردەیەی پارتی جەختی كردەوە: "ئێمه نه‌چووینه‌ته سه‌ر كه‌س، ئه‌وانه‌ى كه شه‌هیدیش كراون، له هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان شه‌هید كراون، له چه‌ندین شوێن گێچه‌ڵیان به بازگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردووه، چه‌ندین شوێنى هه‌رێمى كوردستانیان داگیر كردووه و زۆر جاریشمان پێ گوتوون كه پێویسته ئه‌و شوێنانه چۆڵ بكه‌ن كه پێویسته پێشمه‌رگه‌ی لێ بێ، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌یان ڕاده‌ستى له‌شكرى توركیا كردووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه، كه‌چى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تاوانبار ده‌كه‌ن، به‌م كاره‌ى كردوویانه ئێستا بوونه‌ته ئه‌سپى تهڕاوده بۆ ڕاكێشانى له‌شكرى توركیا بۆ نێو هه‌رێمى كورستان".
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه په‌كه‌كه شكستى خۆى له باكوورى كوردستان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى ئێمه، "هه‌ردوولایان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ى گه‌لى كورد له توركیا، كێشه‌ى كوردستانیان هێنا و به ئایدۆلۆژیا شێواوه‌كانی كه مۆدیلیان نه‌ماوه قه‌تیسیان كرد، په‌كه‌كه پێشتر له‌ناو ئامه‌ددا ده‌یتوانى نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن كه‌س كۆبكاته‌وه، ئێستا ناتوانێ هه‌زار كه‌سیش كۆبكاته‌وه، هه‌روه‌ها له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى كه ئه‌وان داگیریان كردووه، له ڕووى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تووشى زه‌ره‌ر و زیانێكى زۆر گه‌وره بوون".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئومێدێكى هه‌ره گه‌وره‌ى خه‌ڵكى كوردستانه له هه‌ر چوارپارچه‌ى كوردستان بۆ به‌رگریكردن له ئاینده‌ى خه‌ڵكى كوردستان، ئێستا سه‌نگه‌ره به‌هێزه‌كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه، “په‌كه‌كه‌ش لۆمه‌ی ناكرێت، چونكه ڕۆڵی پێدراوه لە لایەن داگیركەرانی كوردستانەوە، ئه‌وانیش و ئه‌وانه‌شی كه رۆڵیان پێ ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێت وا نیشان بده‌ن كه شتێك نییه به ناوى حكوومه‌ت و هەرێمی كوردستان”.
ڕوونیشى كرده‌وه، ئێستا په‌كه‌كه له میحوه‌ری نه‌یارانی كورددایه، به‌شێكیش له لایه‌نه‌كانى سلێمانى گیرۆده‌ى ئه‌م دۆخه بوونه، كه ئێمه زوو پێمان ڕاگه‌یاندن وا بڕوات له ده‌ستى په‌كه‌كه خۆتان پێ ده‌رباز ناكرێت، ئه‌گه‌ر وا بڕوات و هه‌ندێ ڕێگه‌چاره نه‌گرنه به‌ر، په‌كه‌كه له نێو شارى سلێمانى بازگه داده‌نێت، ئێستا په‌كه‌كه ئه‌ركى وڵاتانى ده‌وروبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه ئێستا له شنگال و شوێنه‌كانى تر له به‌رژه‌وه‌ندیى وڵاتانی هه‌رێمیدایه.
باس‌نیوز
