د. سامان به‌رزنجی: به پێی ههڵسهنگاندنهكانمان بۆ ڕه‌وشی كۆرۆنا بڕیاری پێویست ده‌ده‌ین
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان بۆ ڕه‌وشی كۆرۆنا، بڕیاری پێویست له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان ده‌درێ و هۆشداریی ئه‌وه‌ش ده‌دا ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نه‌بن، ڕه‌وشه‌كه مه‌ترسیدار ده‌بێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/2/2021، د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ مێدیاكان دوا و داوای كرد كه هاووڵاتیان پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا نه‌برێته به‌ر چاودێریی چڕ و ئامێری هه‌ناسه‌دان.
له باره‌ی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبوانی كۆرۆنا، گوتی، كردنه‌وه‌ی قوتابخانه هۆكار نییه، ته‌نانه‌ت له ئه‌ورووپا په‌تاكه كۆنتڕۆڵیش كرابوو، به‌ڵام جارێكی تر ئاماره‌كان هه‌ڵكشان، هه‌روه‌ها له 12 رۆژی ڕابردوودا له عێراق تووشبوان دوو هێند بووه، ئێمه‌ش هاتوچۆ و ئاڵۆگۆرمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی تووشبوان.
د. سامان به‌رزنجی، هۆكاری دووه‌می بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوانی كۆرۆنا، بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ڕیكاره ته‌ندروستییه‌كانه له شوێنه گشتییه‌كان له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه گه‌ڕانده‌وه و ڕای گه‌یاند تێگه‌یشتنێك هه‌یه گوایه ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه، به‌ڵام به‌م ڕیكاره، ژماره‌كان مه‌ترسیدار ده‌بن و ئاماره‌كان هه‌ڵده‌كشێن و په‌تاكه ته‌شه‌نه ده‌كا.
ئاشكراشی كرد، كه به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان بۆ ڕه‌وشی كۆرۆنا، بڕیاری پێویست له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان ده‌درێ و دوو هه‌فته جارێك هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واو بۆ ڕه‌وشی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
باسنيوز
