سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد بە سەرۆکایەتيی ژان ژیرۆم، بەرپرسی ڕێکخراوەکە لە عێراق، لە دیدارەکەدا چالاکییە مرۆییەکانی ڕێکخراوەکە و پلان و بەرنامەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
شاندی خاچی سووری نێودەوڵەتی، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان ڕێکخراوەکە و دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد، بە تایبەتی هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیس، هەروەها هەوڵە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمى كوردستانیان لە زیندانیی و چاکسازییەکاندا بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی کار و چالاکییە مرۆییەکانی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد، کە بە شێوەیەکی بێلایەنانە و پیشەییانە، کارەکانیان ئەنجام دەدەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ سەرخستنی کارەکانیان، دووپات کردەوە.
باسنيوز
