پسپۆڕێکی شێرپەنجە هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌و به‌نزینه ده‌دات كه له سلێمانی ده‌كرێته ئۆتۆمبێله‌وه
هاوار نه‌قشبه‌ندی، راوێژكاری گشتیی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه راگه‌یاند: "تێکەڵکردنی ماددەی ڕەساس بۆ ناو به‌نزین کارێکی مەترسیدارە و زیانێکی گەورەی ھەیە بۆ تەندروستیی خه‌ڵكی، بۆیە پێویستە کوالێتیی ئەو به‌نزینەی لێرە بەکار دێت بەرز بکرێتەوە، یان ئەو ماددە ڕەساسەی لێ کەم بکرێتەوە و ماددەی ژەھراوی تێکەڵ نەکرێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی به به‌نزین كار ده‌كه‌ن، باشترە فلتەری تایبه‌تیان هه‌بێت".
به بڕوای ئه‌و پزیشكه، ئەوانەی به‌نزینی کوالێتی نزم و ژەھراوی بۆ سلێمانی دابین ده‌كه‌ن، "تاوانباری دژ به مرۆڤایەتین و ھەر کەسێکیش لەشوێنی خۆیەوە خەمی مرۆڤایەتی نەبێت، تاوانبارە، بێگومان ناکرێت كه‌سانێك ئیشی خۆیان بکات، بەڵام ڕەچاوی تەندروستیی خه‌ڵكیتر نەکه‌ن، رۆشنبیری و مرۆڤایەتی ئەوەیە بیر لە تەندروستیی چواردەورەکەت بکەیتەوە".
دووپاتیشی كرده‌وه، ئەو به‌نزینه‌ی دەکرێتە نێو ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكییه‌وه ئەگەر ماددەی ژەھراوی تێدابێت، ژینگە پیس دەکات، دواجار پیسبوونی ژینگەش مەترسییەکی گەورەی ھەیە بۆ زیادبوونی شێرپەنجە.
پێشتر عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌و به‌نزینه‌ی له شاری سلێمانی دەکرێتە ئۆتۆمبێلی خه‌ڵكه‌وه، به‌نزین نییە و دوو ماددەی کیمیایی مەترسیدارن تێکەڵ به یه‌كتر دەکرێن و ده‌بێته هۆی زیادكردنی تووشبوون به شێرچه‌نجه.
پێشتر عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان ئاشكرای كردبوو كە قەبارەی قازانجی بازرگانیی هێنانی پترۆكیمیاوی و تێكەڵكردنی لەگەڵ چەند ماددەیەكی دیكە لە سلێمانی كە بە بەنزین بە خەڵكی دەفرۆشنەوە، سێ ملیۆن دۆلاری مانگانەیە و پرسیاری ئەوەی كردبوو ئاخۆ دەكرێت بۆ سێ ملیۆن دۆلاری مانگانەی چەند كەسێك، هەزاران كەس لە سلێمانی تووشی شێرپەنجە بكرێن؟.
bas news
