رێباز حه‌ملان: داهاتی ناوخۆ گه‌یشتووه‌ته 500 ملیار دیناری مانگانه
كوڤان عیزه‌ت، بێژه‌ری " گفتوگۆیه‌كی هه‌واڵیی له‌گه‌ڵ "رێباز حه‌ملان" كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی گفتوگۆكه‌یه:
: دۆخی دارایی چۆنه؟
رێباز حه‌ملان: سوپاس بۆ خوا ره‌وشی ته‌ندرووستی هه‌رێم رووی له باشییه. ئه‌مه‌ش وایكردووه داهاتی ناوخۆ زیاد بكات و گه‌شتوگوزار ببوژێته‌وه. ده‌روازه‌كان داهاتیان باشتر بێت و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت بهكاركهوتوونهتهوه. نرخی نه‌وتیش به‌رز بووه‌ته‌وه. ئێمه به پێی نرخی برێنت ده‌یفرۆشین، به‌ڵام (11) دۆلار له خوار نرخی برێنت ده‌یفرۆشین. ئێستا ئاستی داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له چاو چه‌ند مانگی رابردوودا له ئاستێكی باشتره. چه‌ند داهات باشتر بێت، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له كاتی خۆیدا بدرێت و كه‌مترین لێبڕینی هه‌بێت.
: داهاتی ئێستا چه‌نده؟
رێباز حه‌ملان: ورده‌كاری لای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه. پێشبینی ده‌كه‌م، ئێستا داهاتی نانه‌وتی ناوخۆ زیاتر له 250 ملیار دینار بێت مانگانه و به‌شێكی له به‌رزبوونه‌وه‌یه. چونكه باجه‌كان رێكخراونه‌ته‌وه. له مانگی ته‌مموزی ساڵی رابردووه‌وه یاسای چاكسازی چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. داهات و خه‌رجی رێكخراوه‌ته‌وه. به دیجیتاڵكردنی فه‌رمانگه‌كان و پسووله‌كان و به دیجیتاڵكردنی خه‌رجی هه‌رێمیش وایكردووه، داهاتی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر ره‌وشێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌یه‌ته پێشه‌وه باشتر ده‌بێت.
: داهاتی نه‌وتیی چه‌نده؟
رێباز حه‌ملان: به‌شێك له داهاتی نه‌وت ده‌چێت بۆ كۆمپانیاكان و به‌شێكی ده‌چێت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان. ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت، له ده‌وروبه‌ری (250) ملیار دیناره.
: كه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێته‌وه؟
رێباز حه‌ملان: پرسی دابه‌شكردنی مووچه كاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه. ناكرێت رۆژێك دیار بكرێت، ره‌نگه بكه‌وێته هه‌ینی و شه‌ممه‌وه. بڕیاره‌كه وایه سی رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكرێت. ئه‌و بڕیاره له جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووه. وه‌زاره‌تی دارایی پابه‌نده به‌وه‌ی سی رۆژ جارێك مووچه بدرێت. مووچه خۆران پێویستیان به‌وه‌یه ژیانی خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و بزانن داهاتیان چه‌نده بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان به گوێره‌ی داهاته‌كه رێكبخه‌ن.
: لێبڕینی %21 كه‌مده‌كرێته‌وه یان وه‌ك خۆی ده‌مێنێت؟
رێباز حه‌ملان: هیچ بڕیارێك له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه بۆ لێبڕین، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه، ئه‌وه‌ی هه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند داهاتی له‌به‌ر ده‌ست بێت، ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه خۆرانه. داهات له‌به‌ر ده‌ست بێت و زیاد بێت، كه‌مترین لێبڕینی ده‌بێت. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌ینه ئه‌نجام و له دووشه‌ممه‌وه ده‌نگ بۆ پڕۆژه‌بودجه‌ی عێراق ده‌درێت و ئه‌گه‌ر عێراق پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت، به دڵنیاییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته‌ی ده‌مانبێت، ده‌توانین مووچه به ته‌واوی بده‌ین.
: كه‌ی شاندی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا و گفتوگۆكان به كوێ گه‌یشتوون؟
رێباز حه‌ملان: گفتوگۆكان به ئاراسته‌یه‌كی ئه‌رێنیدا رۆیشتوون. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، پێویسته پشكی هه‌رێم وه‌ك خۆی بێت. نه‌رمییه‌كی زیاتر له لایه‌ن كوتله شیعیی و سوننییه‌كان به‌رامبه‌ر به هه‌رێم هه‌یه. شانده‌كه‌ی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به زووترین كات ده‌چێته‌وه به‌غدا. تێگه‌یشتنی باشتر هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام. ئینشه‌ڵڵا ده‌نگدانه‌كه به ئیجابی ده‌بێت. جێی خۆشحاڵییه، نوێنه‌رانی كوردیش له به‌غدا ئێستا تێگه‌یشتنیان باشتره و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، هه‌رێم نیازی رێككه‌وتنی هه‌یه. هه‌وڵیشمان داوه ئه‌وه بسه‌لمێنین و له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیهمیشهوه سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی به‌غدای كردووه و ئێمه ههرێمیكین سه‌ر به به‌غدا. ئاماده‌ش بووینه هه‌موو ئه‌و پابه‌ندیانه‌ی له‌سه‌رمانه جێبه‌جێی بكه‌ین. ئێمه پابه‌ندین به ده‌ستووری عێراقه‌وه و ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان بێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
: ئه‌نجوومه‌نی گشتیی راژه چییه و به‌رنامه‌تان بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌تان چییه؟
رێباز حه‌ملان: ئه‌نجوومه‌نی گشتیی راژه یاسای ژماره (7)ی ساڵی (2011) ده‌رچووه، به‌ڵام كاری پێ نه‌كراوه. ئه‌مه به‌شێكه له ستراتیژی كابینه‌ی نۆیه‌م و كاری بریتییه له رێكخستنه‌وه‌ی ته‌واوی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به فه‌رمانبه‌ران. دامه‌زراندن بۆ له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی و كه‌سیی و په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌بێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستیی بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و گواستنه‌وانه‌ی له نێوان فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت هه‌یه ده‌بێت رێكبخرێنه‌وه. له رابردوودا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان كردووه. كاری زۆری له‌سه‌ر كراوه و به زووترین كات هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه دابمه‌زرێنین.
: دامه‌زراندن به پێی پێویستیی ده‌ستپێده‌كاته‌وه
رێباز حه‌ملان: به دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر داهاتی پێویستی له‌به‌رده‌ست بێت، دامه‌زراندن ده‌كه‌ین. ساڵانه‌ش بۆ پزیشكان و بۆ یه‌كه‌مه‌كان سه‌رۆك وه‌زیران دامه‌زراندنی كرد. دامه‌زراندن ناوه‌ستێت، به‌ڵام به پێی پێویست ده‌بێت. له هه‌ندێك شوێن فه‌رمانبه‌ر هه‌یه و هیچ ئیشی نییه. ساڵانی رابردوو به لێشاو دامه‌زراندن هه‌بووه. بودجه‌ی به‌رده‌ست ده‌بێت باڵانسی تێدابێت له نێوان خه‌رجی و داهاتدا.
k24 -
