پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارەی مانگی 10ی پار کەسێکی بریندار کرد، دەستگیر کرا
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند: "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی دەست پێکرد. شەوی هەینی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بە هاوکاریی ئەو لیژنە ئەمنییەی کە پێکهێنراوە لە سنەوری پارێزگای سلێمانی توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت."
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسیشی لەوە کرد، تۆمەتبارەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکێک لە جۆری دەمانچە و ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە.
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوە دا، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 راگیراوە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
rudaw -
