کوردێک لە ئەڵمانیا پەنیر و رۆنی کوردی بەرهەم دەهێنێت
رێدەر حاجی مستەفا، خاوەنی کارگەی بەرهەمهێنانی پەنیری کوردییە و دەڵێت: "ئەو پەنیر و ماستەی لە کوردستان هەیە، لێرەیش هەیە. لۆرکی کوردیمان هەیە."
قۆناخەکانی دروستکردنی پەنیر سەرەتا بە مەیین دەست پێدەکات و دوایی جۆرە جیاوازەکانی بە رێگەی تایبەت بەرهەم دێن.
لەو کارگە بچووکەدا کە زۆربەی کارکەرەکان کوردن، رۆژانە نزیکەی تۆن و نیوێک پەنیری جیاواز دروست دەکرێت.
دڤێ کارگەها بچووکدا، یا کو پڕانیا کارکەرێن وێ مینا خوەدیێ وێ کوردن، رۆژانە
دکارن نێزیکی یەک تەن و نیڤان پەنیرێن جۆدا دروست بکن.
رێدەر ئەزمووندارە و باش دەزانێت کە مەرج نییە هەموو جۆرە شیرێک پەنیرێکی باشی لێ دروست بکرێت.
دیرک خاوەنی کێڵگەیەکی گاودارییە و لەگەڵیشیدا جووتیاری دەکات. نزیکەی دوو ساڵ و نیوە لەگەڵ رێدەردا هاوبەشن. بە بۆچوونی ئەو رێدەر بە ئەوینێکی زۆرەوە کارەکەی دەکات و پاشەڕۆژێکی گەش چاوەڕێیەتی.
دیرک فێلدهاوز، خاوەنی گاودارییە و دەڵێت: "بە بڕوای من رێدەر پاشەڕۆژێکی باشی هەیە، چونکە ئەو پەنیرێکی زۆر باش دروست دەکات. هەروەها ئەو باش دەزانێت مامەڵە لەگەڵ کڕیاراندا بکات."
پەنیرخۆرەکان دەچنە بەر دەرگەی کارگەکە و پەنیری نوێ بۆ ماڵەوە دەبەنەوە.
rudaw -
