لە سلێمانی تووشبوویەکی تەمەن 99 ساڵ لە کۆرۆنا چاک بووەوە

لە سلێمانی تووشبوویەکی تەمەن 99 ساڵ لە کۆرۆنا چاک بووەوە
لە شاری سلێمانی تووشبووێكی كۆڕۆنا كە تەمەنی 99 ساڵە چاك دەبێتەوە و نەخۆشخانە جێدەهێڵێت.

د.هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی لە فەیسبوكی خۆی بڵاوی كردەوە: "پاش ئەوەی ھەفتەی پێشوتر نەخۆشێکی بەتەمەن، کە تەمەنی 99 ساڵ و چەند مانگێک بوو لە دایک بووی ساڵی 1921بوو، سەردانی نەخۆشخانەی کرد، پاش ئەوەی مێژووی نەخۆشیەکەیم وەرگرت لەگەڵ ئەنجامدانی چەند پشکنینێک دەرکەوت کە سەرجەم نیشانەکانی کۆرۆنای تێدایە".

گوتیشی: "کە بە ئامێری (real time PCR) و وێنەی تیشکی (CT scan) دەستنیشان کرا، دەرکەوت زیاتر لەسەدا هەشتای سنگی گرتووە، پاشان لە نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن داخڵ کرد، دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک چارەسەری پێویستی بۆ کراو سوپاس بۆ خوا بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت".











باسنيوز


Top