بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له چه‌مچه‌ماڵ ڕووى دا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/2/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، كاتژمێر 12 و هه‌شت خوله‌كى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 3.1 پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر و له دووریی حه‌وت كیلۆمه‌تر له چه‌مچه‌ماڵ، ڕووى داوه.
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر بووه، هیچ زیانێكیشى نه‌بووه.
باسنيوز
