بە بەشداریی مه‌سرور بارزانى کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تێدێکس نیشتمان ده‌ستى پێكرد
بە بەشداریی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تێدێكس نیشتمان ده‌ستى پێكرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/2/2021، بە بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان، هه‌روه‌ها به بەشداریی 10 گەنجی خاوەن بیرۆکەی نوێ، پێنجه‌مین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تێدێكس نیشتمان ده‌ستى پێكرد.
له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسی تیدێكس نیشتمان، مه‌سرور بارزانی له نزیكه‌وه گوێی له به‌شداربوان گرت، ئه‌وانیش كار و داهێنانه‌كانی خۆیانیان بۆ باس كرد.
باسنيوز
