هه‌رێمی کوردستان وێستگه‌ى بۆ بەرهەمهێنانی نزیکەی حەوت هەزار مێگاوات کارەبا هەیە

هه‌رێمی کوردستان وێستگه‌ى بۆ بەرهەمهێنانی نزیکەی حەوت هەزار مێگاوات کارەبا هەیە
بەڕێوەبەری بەرهەمێنانی وزە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کورستان ڕای گەیاند، وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بەشی بەرهەمهێنانی نزیکەی حەوت هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام گرفتەکە نەبوونی غازی کارپێکردنیانە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵى پێویست دراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13/2/2021، دیار بابان، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی وزە لە وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیاند: "لە تەواوی ئەو وێستگە کارەباییانەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە لە پارێزگاکان هەمانە ،دەتوانین شەش هەزار و 700 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنین، بەڵام سووتەمەنیمان بەشی بەرهەمهێنانی تەنیا سێ هەزار و 800 هەزار مێگاوات بۆ دابین کراوە و وێستگەکانی دیكه‌ لەکار وەستاون‌".

گوتیشی: "لەلایەن کۆمپانیاکانی بەرهەمێنانی غاز و وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروستییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێمان ڕاگەیەندراوە، کە تا کۆتایی ئەمساڵ بە چەند قۆناغێک بڕێکی زۆری غاز بۆ کارپێکردنی وێستگە وەستاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین بکەن، کە بەو هۆیەوە بڕی بەرهەمێنانی وزەی کارەبا بەرز دەبێتەوە".

دیاربابان ئاشکراشی کرد بەدەر لەوەش هەر ئەمساڵ بە نیازن لە ڕێگەی چەند کۆمپانیایەکەوە لە وزەی خۆر و وزەی سووتانی نەوتی ڕەش، زیاتر لە 200 مێگاوات کارەبای دیکە بەرهەم بهێنێن.











باسنيوز
Top