بەدەنگە بچووکەکان دەلێین، بابەتەکە بۆ خاوەن بڕیارە راستەقینەکان بەجێ بھێڵن.
ھەرکاتێک ھەنگاوەکانی پاراستنی پێکھاتەی راستەقینەی کەرکووک، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی گشت پێکھاتەکان، لەگەیشتن بەئامانج نزیک دەبنەوە...
ھەندێک دەنگ لەپەراوێزەوە دەردەکەون و ھەوڵدەدەن تەنگەشە دروست بکەن یان ھەندێ پرس زەق بکەنەوە، وەک ھەوڵێک بۆ گەراندنەوەی خۆیان بۆ نێو گۆرەپانی سیاسی لەنێو ئەو پێکھاتەی خۆیان کەلەچەندین تاقی کردنەوە لەرووی ھەڵبژاردن و کۆمەڵایەتیەوە وەدەریان ناون.
بریاری ستراتیجی پاراستنی یەکێتی و ئارامی کەرکووک و رەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیری عێراق بەتەواوی، لەرێی دەنگە بچوک و پەرتەوازە و شکست خواردوو پەراوێزەکانەوە نادرێت، کەھیوایان بەھەڵمەتی چەواشە و ھەڵبەستراوی ھەڵبژاردنی ناپەیوەست بەپرسی پێکھاتەکانیان، بەڵکو لەرێی بریارێکی نیشتیمانی گشتگیرەوە دەبێت کە پشتبەستووبێت بەدیگەو لێکتێگەشتنی ھێزە مێژوویەکانی ناسرو بەقولیی خەبات و کاریگەریی نیشتمانی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەکان.
ئامانجەکانی یەکخستنی دیدگاکان لەپێویستی گەیشتن بەچارەسەری ھەمیشەیی لەنێوان لایەنە جۆراوجۆرە پەیوەندیدارەکانەوە و ئەوانەی کەقورسایی راستەقینەیان ھەیە، ئەنجامی ئەرێنی و گرنگیان دەبێت، کەخزمەتی بەرژەوەندیەکانی رۆڵەکانی کەرکووک دەکات بەگشت پێکھاتەکانیانەوە و خزمەتی کوردستان و عێراقیش دەکات.
بەدەنگە بچووکەکانیش دەلێین، بابەتەکە بۆ خاوەن بڕیارە راستەقینەکان ئەوانەی کارەکانیان بەدەستە بەجێ بھێڵن.
د. کەمال کەرکوکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
کەرکووک-گەرمیان
