خانهقین.. داعش 13 هێرشی لە 40 رۆژدا دژی سوپای عێراق ئهنجامداوه
جمور رۆستەم جێگری لیوای 3 پێشمەرگە گوتی: نەبوونی ھەماھەنگی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق و درووستبوونی بۆشایی ئەمنی وایکردووە چەکدارانی داعش خۆیان رێكبخەنەوە و ھێرشەکانیان زیاد بکەن.
بەھۆی خراپی باردۆخی ئەمنی و ھێرشی بەردەوامی داعش بۆ سەر ھێزەکانی عێراق و گوندنشینانی کورد لە سنووری خانەقین وشارە دێیەکانی؛ زیاتر لە 30 گوندی کوردنشین چۆڵ کراون.
مەلا ناسر ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانى پەرلەمانی کوردستان گوتی: داعشی شۆڤینی و پاشماوەکانی بەعسیش لە ناو حکومەتی عیراقدا لەپشت پلانی چۆڵکردنی ناوچە کوردستانیەکانن.
بەپێی زانیارییەکان بێت کە دەست کوردستان24 کەوتوون داعش چەکداری زیاتری رەوانەی ناوچە جیاجیاکانی دیالە کردووە، ھاوکات ھێزی ھاوپەیمانانیش لە میحوەری یەك و میحوەری دوو لە سنووری خانەقین و کفری و خورماتوو ھەماھەنگیان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە زیاتر کردووە و چاودێری جموجۆڵی داعش دەکەن.
k24 -
