ڕاپەڕین.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێک و زامداربوونی حەفت کەسی دیکەی لێکەوتەوە
نەقیب عەلی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین، ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتوچۆ لە دەربەندی ڕانیە ڕوویدا و لە ئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێرێک گیانی لە دەست دا و حەفت کەسی دیکەش زامدار بوون".
ڕاشیگەیاند: "ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان تاکسییەک و تۆیۆتایێک ڕوویداوە و هۆکاری ڕووداوەکەش تیژڕەوی تۆیۆتاکە بووە کە سایدی بەرامبەری تێپەڕاندووە، ئەو کەسەی کە گیانیشی لە دەست داوە شۆفێری تاکسییەکە بووە".
گوتیشی: "لە لایەن پۆلیسی هاتوچۆی بنگردەوە هێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە کراوە و شۆفێری تۆیۆتاکەش دەستگیر کراوە".
bas news -
