لە شەقڵاوە گەنجێک بە چەقۆ دەکوژرێت

لە شەقڵاوە گەنجێک بە چەقۆ دەکوژرێت
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 2021/02/11 لە شەڕێکدا لەنێوان دوو کەسدا لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە هەولێر لە گەڕەکی مەسیحییان گەنجێک بە چەقۆ دەکوژرێت.

ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی "لاڤان فازڵ مەرقس"ـە و لەدایکبووی ساڵی 1988ـە و دوو منداڵی هەیە.

بە گوتەی شایەتحاڵێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەو دوو کەسە پێشتریش شەڕ لەنێوانیاندا روویداوە و نیوەڕۆی چوارشەمەیش هەر بووەتە شەڕیان و دوای ئەوەی لێک جیا کراونەتەوە، بکوژەکە چووەتەوە ماڵ و چەقۆی هەڵگرتووە و گەڕاوەتەوە بازاڕ.

بە گوتەی ئەو شایەتحاڵە بکوژەکە "سەرخۆش بووە و دوای ئەوەی لە چایخانەیەکدا لاڤان دەبینێت، دەبێتەوە بە شەڕیان و بە چەقۆ لە لاڤان دەدات. دواتریش هەر خۆی بە برینداری دەیبات بۆ نەخۆشخانە."

بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو زانیارییانە لەلایەن پۆلیسەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.
rudaw -
Top