پەكەكە گومرگێكی نوێ لە سنووری سلێمانی دەكاتەوە و پەرلەمانتارێكی یەكێتیش وردەكارییەكەی ئاشكرا دەكات
بەپێی زانیارییەكان كە لە چەند سەرچاوەیەكی دەڤەرەكەوە دەستی كەوتووە، پەكەكە خاڵێكی گومرگی لە سنووری پێنجوێن و بە دیاریكراویش لە نزیك مەرزی (سەیرانبەن) كردووەتەوە و باجێكی زۆر بە ناوی گومرگەوە لە خەڵكی دەستێنێت و بەم هۆیەشەوە نیگەرانییەكی زۆر دروست بووە لای كاسبكارانی سنوورەكە و گەشتیاران.
لەمبارەیەوە عوسمان كه‌ریم سواره، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی رای گەیاند: ”چه‌ند جارێك ئه‌و زانیارییانەمان بۆ هاتووه له هه‌ندێك شوێن كە په‌كه‌كه باج وه‌رده‌گرێت، به تایبه‌ت له ناوچه سنوورییه‌كان و له‌و شوێنانه‌ی بۆشایی ئه‌منی هه‌یه و لەمبارەیەوە حكوومه‌تمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كە هه‌وڵ بدرێت ئه‌و بۆشاییه پڕ بكرێتەوە، بۆیه ئێستا بڕیاری دروستكردنی هێزێكی هاوبه‌ش هه‌یه، هەرچەندە بە تەواوی هێزەكە دەستبەكار نەبووە، بەڵام بڕیارە ده‌رفه‌ت نه‌درێته په‌كه‌كه و بۆشایی ئه‌منی پڕ بكرێتەوە، تاوەكوو هه‌وڵ نه‌درێت له بواری گومرگدا، قاچاخچێتی و قۆرخكاری بكرێت“.
پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئاشكرای كرد كە وەك فراكسیۆنەكەیان ”ڕاپۆرتمان بەرز كردووەتەوە، به‌و ئومێده‌ین ئه‌و دزهكردنانه نه‌مێنێت چونكە ئه‌وه سنووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە و دەبێ په‌كه‌كه بچن وڵاتی خۆیان رزگار بكه‌ن، ئه‌و كاته چی دەكەن با له سنووری خۆیان بیكەن و ئه‌م كوردستانه به‌ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هاتووه تا لێره خه‌ڵك سه‌روه‌ریی هەرێمی كوردستان پێشێل بكات، ده‌بێ به هه‌موومانه‌وه ئارامی بپارێزین، چونكە هەرێمی كوردستان لانەیەكیشە بۆ پارچه‌كانی دیكه و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه ئاسایی بێت و ئه‌وانیش كوردستان بپارێزن، ئەگەر ئه‌م هه‌رێمه نه‌مێنێت، ئه‌وانیش نامێنن“.
باس‌نیوز
