له‌ هه‌رێمى كوردستان 59 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمى كوردستان 59 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 59 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 11/2/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 59 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، هیچ كه‌سێكیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌، 125 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٥١)
١. پشکنین: (٤١٧٤ پشکنینی نوێ)
• (١٥٧٠) هەولێر
• (٥٩٤) سلێمانی
• (١٨٦٤) دهۆك
• (١١) هەڵەبجە
• (١٣٥) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٥٩ تووشبووی نوێ)
• (٢٢) هەولێر
• (٢١) سلێمانی
• (١٦) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١٢٥ چاکبوون)
• (٥٥) هەولێر
• (٦١) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٧) گەرمیان
• (٩) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٠ مردن)
• (٠) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٠٩٨٦٢٩ (٣٨٥٥٢٩ هەولێر، ٢٢٨٢٩٣ سلێمانی، ٤٧٧٣٣٢ دهۆك، ٧٤٧٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٦٧١٩ (٣٦٩١٦ هەولێر، ٣٠٨٩٧ سلێمانی، ٣٥٨٠٤ دهۆك، ٣١٠٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٢٠٤١ (٣٥٥٤٨ هەولێر، ٢٨٧٨٦ سلێمانی، ٣٤٧٥٠ دهۆك، ٢٩٥٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١٨٦ (٤٤١ هەولێر، ٤١٢ سلێمانی، ٣٣١ دهۆك، ٢ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٩٢ (٩٢٧ هەولێر، ١٦٩٩ سلێمانی، ٧٢٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١١ی شوبات ٢٠٢١













باسنيوز


Top