سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی سوید لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی سوید لە عێراق دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی2ی2021 لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە لارس ڕۆناس باڵوێزی سوید لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق ئاڵوگۆڕ كران و ڕۆشناییش خرایە سەر هەڕەشەكانی تیرۆر لەسەر ئاساییش جیهان و، باڵوێزی سوید لە عێراق سوپاسی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كرد كە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و پاراستنی ئاشتی و ئاساییشی جیهان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە.

پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی سوید، هەروەها جالیەی كوردی لە سوید تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوو و سەرۆك بارزانی سوپاسی وڵاتی سویدی كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانە و ئەنفال و نەهامەتییەكاندا باوەشی بۆ هاووڵاتییانی كورد كردەوە و هەردوولا هیوایان خواست بوونی ژمارەیەكی زۆری كورد لە سوید لەسەر بەرەوپێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی هەردوولا ڕەنگ بداتەوە.












باسنيوز




Top