گەنجێکی کورد لە کەمپێکی ئەڵمانیا کوژرا
بەپێی زانیارییەکانی ئەو دەزگایە، دوێنێ گەنجێکی کورد لەلایەن پەنابەرێکی بە رەگەز عەرەب كوژرا. ئەمەش دوای ئەوە روویدا، کە ئەم دوو گەنجە لە رابردوودا گرفت و دەمەقاڵێیان لە نێوانیاندا روویداوە.
پەنابەرە کوردەکە تەمەنی 27 ساڵ بووە و خەڵکی شاری سلێمانی بوو، ماوەی 5 ساڵه لە کەمپێکی ئەڵمانیادا ژیاوە و لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیدا بووە.
دوای ئەوەی لەگەڵ گەنجە عەرەبەکەدا دەمەقاڵێیان كردووە، عەرەبەكە بە چەقۆ هێرشی كرووەتە سەری و كوشتوویەتی. بکوژە عەرەبەکە بە رەگەز عێراقییە و تەمەنی 33 ساڵە. ئێستا لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوە.
ھەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، پەنابەران و کۆچبەرانی کەمپەکانی وڵاتی ئەڵمانیا بە گشتی لە بارودۆخێکی خراپدان و بەهۆی مانەوەی چەند کەسێک لە نەتەوە جیاوازەکان زۆر کات شەڕ و ناکۆکی لە نێوانیاندا ڕوودەدات.
k24 -
