دەزگای میت سەرکردەیەکی پەکەکەی لە شنگالەوە بەرەو تورکیا ڕفاند
بەپێی ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)ی نیمچە فەرمیی توركیا، ئیبراهیم پاریم كە ناسراوە بە کاشەریان و بەرپرسی لۆجستی پەکەکەیە، ئێستا لە ئیستەنبۆڵە و لەلایەن دەزگای هەواڵگریی میتی توركیاوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
میدیاكانی توركیا دەڵێن ئەم بەرپرسەی پەکەکە لە ساڵی 2014دا بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پشتگیری بۆ کۆبانێدا کردووە كە لە شاری وانی باكووری كوردستاندا بەڕێوەچووە، هەروەها لە ساڵی 2015دا پەیوەندی تەواو و ڕاستەوخۆی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کردووە، بەرپرسیارییەتی لایەنی لۆجستی لە ناو پەکەکەدا لە شنگال پێدراوە.
باسنيوز
