مەسرور بارزانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان کرد
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەسەرکردەوە، بە تایبەتی هێڵی گەرمی ژمارە 119 کە یەکێکە لە هۆبە گرنگ و چالاکەکانی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی، کە ئامانجی یارمەتیدانی قوربانییانی تووندوتیژییە و بێ بەرامبەر و 24 کاتژمێر، پەیوەندییەکان وەڵام دەداتەوە و ڕینمایی یاسایی و دەروونیان پێشکەش دەکات.
سەرۆکی حکوومەت، وێڕای دەستخۆشی کردن لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە ئەرکێکی پیرۆز ئەنجام دەدەن، ئاماژەی بەوە دا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دژی هەموو جۆرە تووندتیژییەکە و بەردەوام کار دەکات بۆ بنبڕکردنی گشت تووندوتیژییەک، گوتیشی: هەموو هاووڵاتییەک بەرامبەر یاسا یەکسانە و پێویستە ئافرەتان، ئازادانە بژین و بڕیار لە ژیانی خۆیان بدەن و مافەکانیان پارێزراو بێت.
باسنيوز
