دوكان.. له‌باره‌ى گیانلەدەستدانی دوو قوتابییەوە ڕوونكردنه‌وه ده‌درێت
شاڵاو دوكانى له ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى دوكان ڕاى گه‌یاند: "دوو قوتابیی سنوورى پهروهدهكهمان كه یه‌كێكیان ناوى (محه‌مه‌د نه‌ریمان) كه قوتابیى پۆلى 3ى بنه‌ڕه‌تى بووه له قوتابخانه‌ى هەنێی بنەڕەتی و ئه‌وى دیكه‌شیان ناوى (هه‌رێم ستار)هو له پۆلى پێنجه‌مى بنه‌ڕه‌تى له قوتابخانه‌ى سه‌رچه‌مى بنه‌ڕه‌تى بووه، دوێنێ سێشه‌ممه كۆچى دوواییان كرد".
شاڵاو دوكانى ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌و دوو قوتابییه به په‌تاى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دابێت و ڕوونی كرده‌وه كه یه‌كێكیان نه‌خۆشیى شێرپه‌نجەی هەبووە و ئه‌وى دیكەشیان نه‌خۆشیى درێژخایه‌نى هه‌بووه.
باس‌نیوز
